ئەپڵ ڤێرژنێكی نوێی iOS بۆ مۆبایلە كۆنەكانی دەنێرێت

هەمەڕەنگ

29/03/2020‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ڤێرژنێكی نوێی دروستكردووە بۆ زیندووكردنەوەی ئایفۆن و ئایپادە كۆنەكان.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بە ڤێرژنی iOS 12.4.6 كرد، كە بۆ ئایفۆن و ئایپادەكانی iPhone 5s iPhone6 وiPhone 6 plus، ipad mini2، و ipad mini3، وipad air دروستی كردووە.

لە ڕوونكردنەوەیەكی كۆمپانیاكە هاتووە، ئەو ڤێرژنە چەند گرفتێكی ئاسایشی مۆبایلە كۆنەكانی ڕاست كردووەتەوە، هەروەها وا دەكات مۆبایلەكان خێراتر كار بكەن.

كۆمپانیای ئەپڵ ڕووبەڕووی گلەیی و سكاڵایەكی زۆری بەكارهێنەران بووەتەوە، كە دەڵێن كۆمپانیاكە بە ئەنقەست مۆبایلەكانی ئایفۆن 5 و 6 خاو دەكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ