یاریگای بەناوبانگی ماراكانا دەكرێتە نەخۆشخانەیەكی كاتی بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا

وەرزش

29/03/2020‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دەسەڵاتدارانی ریۆ دی جانیرۆ لە وڵاتی بەرازیل رایانگەیاند، كۆمەڵگەی وەرزشی ماراكا، كە بەناوبانگترین یاریگای تۆپی پێیە لەجیهاندا، دەكرێتە نەخۆشخانەیەكی كاتی بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی بەڕازیل، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پەنایان بردووەتە بەر دامەزراوە وەرزشییەكان تا بكرێنە نەخۆشخانەی كاتی.

هەر بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیلی بڕیاریداوە یارییە ناوخۆییەكان رابگرێت.

یاریگای ماراكانا میوانداری یاریی كۆتایی جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٤ ی كردووە و ئاهەنگی كردنەوە و كۆتایی ئۆڵۆمپیادی ریۆی ٢٠١٦ ی تێدا بەڕێوەچووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە كۆتاییەكانی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو لەوڵاتی چین سەریهەڵدا، ئێستا لە زایاتر لە ١٨٣ دەوڵەتدا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی ٦٠٠ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ٢٧ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە