دزینی پێنج دەمانجە كە لە فیلمەكانی جەیمس بۆنددا بەكارهاتوون

هەمەڕەنگ

29/03/2020‌ 850 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چەند دزێك پێنج دەمانچەیان بردووەكە لەكاتی تۆماركردنی زنجیرە فیلمەكانی سیخوڕی هەواڵگری بەریتانی جەیمس بۆنددا بەكار هاتوون و بەهاكەیان دەگاتە ١٢٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی.

بەگوێرەی قسەی پۆلیسی شاری لەندەن، پرۆسەی دزینەكە لە ئێوارەی ٢٣ی مارسدا روویداوە و تاوانبارەكانیش پێش گەیشتنی پۆلیس بەشوێنی رووداوەكە توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن .

لە روونكردنەوەی پۆلیسدا هاتووە، گومانلێكراوەكان كە بەقسەی شایەتحاڵەكان سێ كەسی سپی پێست بوون بە لەهجەی ئەوروپای رۆژهەڵات قسەیان كردووە لە دەرگای پشتەوە چوونەتە ماڵەكەوە و پێنج دەمانچەیان بردووە، كە لە زنجیرە فیلمەكانی جەیمس بۆنددا بەكارهاتوون و بەهاكەشیان بە ١٢٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی دەخەمڵێنرێت .

لای خۆیەوە پۆڵ ڕیدلی لێكۆڵەری پۆلیس وتی: چەكە دزراوەكان دەتوانرێت بناسرێتەوە لەبەر ئەوەی بە داواكاری تایبەت بۆ فلیمەكانی بۆند دروستكراون، تاراددەیەكی زۆر دڵنیاین ئەگەر بێت و كەسێك بیەوێت بیانفرۆشێت ئەوە دەناسرێنەوە لەبەر ئەوەی دەمانچەكان دەگمەنن، بۆ نموونە یەكێكیان لە ماددەی كرۆم درووستكراوە، كە تاكە دەمانجەیە لەو ماددەیە دروستكراوە.


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی