یانەی یۆڤانتۆس موچەی راهێنەرو یاریزانەكانی كەمدەكاتەوە

وەرزش

29/03/2020‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەفەرمی رایگەیاند، كە موشەی راهێنەرو یاریزانەكانی كەمدەكاتەوە.

یانەی یۆڤانتۆس راشیگەیاند، كە بە رێككەوتن لەگەڵ راهێنەری تیپی یەكەم‌و یاریزانەكان موچەی مانگانەیان كەمدەكاتەوە.

یانەكە راشیگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكە موچەكانی مانگەكانی سێ‌‌و چوارو پێنجی ساڵی 2020 كەمدەكرێتەوە.

بەپێی ئەو رێككەوتنەش یانەی یۆڤانتۆس، كە وردەكارییەكەی نەخستووەتە روو، نەوەد ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە.

هـ ـ ح