شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، سزاكانی سه‌ر ئێران لاببات.
عه‌دنان زورفی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، "هاوكاریكردنی ئێران له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕۆڵیده‌بێت له‌ڕێگریكردن له ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاته، كه ئێستا گه‌لی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت یاخود سزاكان سوكبكات، هاوكات ڕێگه به دابینكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ئێران بدرێت".
تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكی ناوماڵی شیعه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌نگ نین به كاندیدكردنی عه‌دنان زورفی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆیه تا ئێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه بۆ متمانه به‌خشین به ناوبراو كۆببێته‌وه.
ڕ . ج