یاخیبوون‌و راكردن لە گرتووخانەكانی مەهاباد و هەمەدان روویداوە

کوردستان

29/03/2020‌ 1423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس:
بەگوێرەی سەرچاوەكان لە گرتووخانەی شاری مهابادی رۆهەڵاتی كوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یاخیبوون لەناو زیاندانییەكان روویداوە و بەشێك لە زیندانییەكان توانیاویانە رابكەن.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش كردووە، كە زیاندانییەكان ئاگریان لەناو گرتووخانەكەدا كردووەتەوە و چەند زیندانییەكیش هەوڵی راكردن و خۆدەربازكردنیان داوە، كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دەیان كەسیان توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن بێئەوەی هیچ زانیارییەكی تر لەوبارەیەوە باس بكرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لەگرتووخانەی شاری هەمەدان بەهەمان شێوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخیبوون لەناو زیندانییەكاندا درووستبووە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانیش لەكاتی ڕێگریكردن لە هەوڵێكی راكردنی بەكۆمەڵی زیندانییەكاندا ژمارەیەك زیندانی كوژراون و بریندار بوون.

رۆژی هەینی رابردووش،  نزیكەی 70 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لەرۆژهەڵاتی كوردستان توانیان دەرگای زیندانەكە بشكێن ‌و رابكەن، كە رۆژی دواتر جێگری پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، پینج كەس لەو زیاندانیانەی رایانكردبوو دەستگیر كراونەتەوە و كەسێكیش خۆی خۆی رادەست كردووەتەوە .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی