ئەمریکا چەند ئامێرێکى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەداتە حکومەتى عێراق و هەرێم

عیراق

29/03/2020‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت کە چەند ئامێرێکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ پێشکەش بە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.


 لە راگەیەنراوێکدا نێردەى ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندوە، لە سەرەتادا چوار ئامێری پشکنین پێشکەش بە دام و دەزگا تەندروستییەکان لە بەغدا لە عێراق دەکرێن و دواتر حەوت ئامێری پشکنینی تر پێشکەشی هەولێر دەکرێن لە رێگای بەکارھێنانی ئەم ئامێرانەوە  دەتوانێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەدان ھاوڵاتی ئەنجام بدات. 


 ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان خۆشحاڵە کە دەتوانێت لەم دەرفەتەدا ئەم ھاوکارییانە پێشکەش بە ھاوبەشە عێراقیەکانمان بکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تەنگ و چەڵەمە تەندروستییە ترسناکە نێودەوڵەتییە.

 

پێشتریش وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ئامادەیی خۆى دەربڕی بە پیشکەشکردنى دەیان ملیۆن دۆلار بە حکومەتى عێراق بەمەبەستى رووبەرووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
س.هـ