ئایا پێویستە چەند ڕۆژ جارێك جێگا و بانەكانت بشۆیت

تەندروستی

30/03/2020‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاساییە جێگەی نووستن بۆ ماوەیەكی زۆر نەشۆردرێت، ئەگەر بەكارنەهێنرێت، بەڵام ئەو جێگایانەی خێزان بەكاریدەهێنن، پێویستە هەمیشە بە پاك و خاوێنی ڕابگیرێت بۆ ئەوەی لەمیكرۆبی كوشندە و بەئازار پاك بكرێنەوە.

بۆچونێك لە بەریتانیا سەریهەڵداوە، دەریخستووە زۆربەی جێگاكانی نووستنی خێزان و چەرچەفەكان، كاتێك دەشۆردرێن بەشی پێویست پاك نابنەوە و میكرۆب و پیسییان لەسەر دەمێنێتەوە.

شارەزایەك دەڵێت: پێویستە دۆشەك و بەتانی و چەرچەفەكان هەفتەی جارێك بشۆردرێن، چونكە ڕەنگە مێرۆی ماڵانی تێدا بژی و گرفت بۆ بارودۆخی تەندروستی دروست بكات.

ئەگەر كەسێك نەخۆش بوو، پێویستە زیاد لە جارێك لە هەفتەیەكدا جێگاكانی نووستنی بشۆرێت بۆ ئەوەی لە بەكتریا پاك ببنەوە، هەروەها پێویستە بە ئاوی گەرم جێگاكانی بشۆردرێن.

خاولی و سەرین پێویستە زیاد لە جارێك یان دووجار بشۆردرێن لە هەفتەیەكدا، بە تایبەتی ئەو كەسانەی لەسەر دەم دەنون، پێویستە زیاتر بیشۆرن.

ڕاگرتنی سەرین بەپاك و خوێنی كارێكی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆ دڵنیابوونەوە لەپاك بوونەوەی، پێویستە سێ مانگ جارێك لە نێو جلشۆردا بشۆردرێ.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ