ئیسپانیا بە سوپایەك رۆبۆت رۆژانە پشكنین بۆ ٨٠ هەزار كەس دەكات

تەندروستی

30/03/2020‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكرد، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستێكی فراوان لە وڵاتی ئیسپانیا، ئێستا ئەو وڵاتە خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی سوپایەك لە رۆبۆت بڵاوەپێبكات تا بتوانن رۆژانە ٨٠ هەزار پشكنینی پزیشكی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بكەن.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەكە ئیسپانیا دووەم زیانمەندترین وڵاتی ئەوروپایە لەدوای ئیتالیا لەزۆری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە، كە بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتووەتە ٧٥ هەزار تووشبوو، كە لەو ژمارەیە نزیكەی حەوت هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە، كە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا پێیان وایە زایادكردنی ژمارەی پشكنینەكان لەو ژمارەیەی ئێستاوە، كە ١٥ بۆ ٢٠ هەزار پشكنینە بۆ ٨٠ هەزار پشكنینی رۆژانە یارمەتیدەرە لەكۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، لەبەر ئەوە بەمەبەستی زیادكردنی ژمارەی پشكنینەكانی رۆژانە ژمارەیەكی زۆر ڕۆبۆت بڵاوەپێدەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی