شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تووشبوونی 83 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، هاوكات چوار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وتووه 83 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
باسی له‌وه‌شكردووه، چور تووشبووش پێشووی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه دوو حاڵه‌یان له پارێزگای نه‌جه‌ف و دوو حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه له پارێزگاكانی واست و دیاله بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رونیكردووه‌ته‌وه، كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 630 تووشبوو، هاوكات 46 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها 152 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و گایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه.