وەزیری رۆنشبیری: پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی بڵاونەکەنەوە

کوردستان

30/03/2020‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە"

حەمەی حەمەسەعید، ئەمرٍۆ دووشەممە سەردانی ئیدارەی راپەرینی کرد و لە وتەیەكیشدا پەیامێكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە كاری خێرخوازی ئەنجامدەدەن و رایگەیاند،"پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە"

داواشی لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین كرد هاوشانی لیژنەی روبەروبونەوەی كۆرۆنا، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانی ناوچەكە بەمەبەستی زیاتر خۆپارێزیان لە پەتای كۆرۆنا.


هاوكات دەربارەی ئەو كەسانەی كاری خێرخوازی دەكەن حەمەی حەمەسەعید رایگەیاند،"پێویستە خێرخوازان لەکاتی بەخشینی هاوکارییەکانیان وێنەی کۆمەکپێکراوان بڵاونەکەنەوە"