شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، (11) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون.
سامان بەرزنجی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانە پشكنینی بۆ 700 كەس دەكرێت.
وتیشی: 11 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بووە كە له‌و ژماره‌یه، (6) یان له هه‌ڵه‌بجه و (4)یان له سلێمانی و (1)یان له ده‌ربه‌ندیخان بووه.
روونیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خێرا، كه له رێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆكه‌وه خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كات.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند،"بەپێی هەڵسەنگاندنەكان قەدەغەی هاتوچۆ باشترین رۆڵی بینیوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا بە بەراورد بە رێككارەكانی دیكەی خۆپارێزی"
ئەوەشیخستەڕوو، تەندروستی هاوڵاتیان ئەركی لەپێشینەمانە و پێویستە پابەندی رێنمایییەكان ببن.