لەفەرەنسا 418 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

جیهان

30/03/2020‌ 226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزترەتی تەندروستی فەرەنسا رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 418 حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنایان تۆماركراون.

لە راگەیەنراوێكدا  وەزارەتی تەندروستی  فەرەنسا ئاماژەی بەوەكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری برابردودا 418 حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش كۆی ژمارەی مردوان بۆ دو هەزار و 606 حاڵەت بەرزبوەوە.

باسیلەوەشكرد، بەبەرزبونەوەی ئەو ژمارەیە فڕەنسا لەڕوی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی مردوان بوە چوارەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئیسپانیا، چین و ئیتاڵیا.