شارپرێس:
چەكدارانی داعش ئەمشەو هێرشیانكردە سەر ناوچەی نەفتخانە لە قەزای خانەقین.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەخانەقینەوە بەشارپرێس-ی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر داعش هێرشی کردۆتە سەر لیوایەكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانە.
وتیشی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو چەکدار ی حەشد بریندار بون و یەكێكی دیكەشیان گیانی لەدەستدا"
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ، " شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەکان تا ئێستاش بەردەوامە بریندارەکان یش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاكە.