میسی رازییە بەكەمكردنەوەی موچەكەی

وەرزش

31/03/2020‌ 114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، رازییە بەكەمكردنەوەی موچەكەی، كە یانە كەتەلۆنییەكە لەو بارەوە بڕیارێكی داوە.

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەم مانگەو مانگی داهاتووش 70 لەسەدای موچەی یاریزانەكان‌و سەرجەم تیپە وەرزشییەكانی ببڕێت.

بەپێی زانیارییەكان، میسی‌و كاپتنی تۆپی پێی یانەكە رازی بووە بەكەمكردنەوەی موچەكەی، بەپێی ئەو رێژەیەی یانەكەی دایناوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، میسی داوای لەیاریزانەكانی هاوڕێشی كردووە، كە رازی بن بەكەمكردنەوەی موچەكانیان.

یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆناو وەستانی خولەكان بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی یاریزانەكانی داوە.

هـ ـ ح