رامۆس ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

وەرزش

31/03/2020‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، هەڕەشەی جێهێشتی ریزی یانەكەی كردووە.

سێرجیۆ رامۆس بەهۆی ئەوەی یانەكەی هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، بۆیە هەڕەشەی جێهێشتنی یانەكەی كردووە.

رامۆس لەمیانی هەڕەشەكانی رایگەیاندووە، ئەگەر بەرپرسانی یانەكەی بەزوویی نەیەنە سەر هێڵ‌و گرێبەستەكەی نوێ‌ نەكەنەوە، هاوینی داهاتوو ریزی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

رامۆس لەساڵی 2005 رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردو لەماوەی ئەو ساڵانە زیاتر لە 600 یاری بۆ یانەكەی كردووەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح