لیڤەرپوڵ كار بۆ كڕینی دیمبلی دەكات

وەرزش

31/03/2020‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن، كە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كار بۆ كڕینی عوسمان دیمبلی‌و یریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر داوای یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەكەی كار لەسەر كڕینی عوسمان دیمبلی دەكات.

لەو بارەوە پێگەی "لیڤەرپوڵ ئیكۆ" بڵاویكردەوە، كە یانەكە لەو چوارچێوەیە لەهاوینی داهاتوو دەست بەهەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەكات‌و گرێبەست دەخاتە بەردەم یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، عوسمان دیمبلی ئێستا پێكانی هەیەو بەهۆی پێكانە یەك لەدوای یەكەكانیشی ئاستی وەك پێویست نییەو بەرشەلۆنە بەنیازە بیفرۆشێت.

هـ ـ ح