ئیناس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

هەمەڕەنگ

31/03/2020‌ 833 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شترپرێس:
ئیناس عیزەدین، لەنەخۆشخانە كەوتووەو دانی بەوەشدانا، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئیناس، كە هونەرمەندێكی میسرییە لەمیانی بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، باسی لەوە كردووە، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بووە.

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەش كردووە، كە دوای ئەوەی پلەی گەری لەشی بەرزبووەتەوە چووەتە نەخۆشخانەو دوای پشكینین دەركەوتووە، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

عیزەدین ئەستێرەی بەرنامەی "ئاراب ئایدوڵ" بوو، كە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنەخۆشخانە كەوتووەو لەژێر چاودێرییە، بۆ ئەوەی لەنەخۆشییەكە چاكبێتەوە.

هـ ـ ح