پیاوێكی رزگاربوو لەڤایرۆسی ئیسپانی شكستی بەڤایرۆسی كۆرۆناش هێنا

هەمەڕەنگ

31/03/2020‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەكان چاكبوونەوەی پیاوێكی 101 ساڵیان لەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە هەر ئەو پیاوە لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیسپانی لەدایكبووە.

ئەو پیاوە لەناوچەی ریمینی لەباكووری ئیتالیا لەساڵی 1919 لەدایكبووە، كە لەو ساڵەدا ڤایرۆسی ئیسپانی بڵاوبووەو زیاتر لە 50 ملیۆن كەسی لەسەرانسەری جیهان كوشت.

ئەو پیاوە بەم دوایانەش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەڵام لەو جەنگەدا سەركەوتوو بووەو دوای چاكبوونەوەی نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

پیاوەكە تەنیا بەناوی "بی" بانگ دەكرێت‌و لەم هەفتەیە لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەتەوە، كە چیرۆكەكەی بووە بە چیرۆكی زۆرێك لەمیدیاكان.

هـ ـ ح