زیادەڕۆیكردن لە خواردنی خوێ بەرگری لەش ناهێڵێت

تەندروستی

31/03/2020‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، زیادەڕۆیكردن لە خواردنی خوێ، كۆئەندامی بەرگری لاواز دەكات و جەستە وەك پێویست ناتوانێت دژایەتی هەوكردنە بەكترییەكان بكات.

توێژەرە ئەڵمانییەكان لە زانكۆی بون وتیان: خواردنی ڕێژەیەكی زۆری خوێ، بەرگری مرۆڤ لاواز دەكات و چیتر ناتوانێت ڕێگری لە هەوكردنەكان بكات.

لەو چوارچێوەیە، توێژەران ڕێژەیەك خوێیاندا بە مشكی تاقیگە، دواتر دەركەوت مشكەكان بە دەست هەوكردنە بەكترییەكانەوە دەناڵێنن و لەشیان ناتوانێت ڕێگری لێبكات.

هەروەها توێژەران 6 گرام زیاتر خوێیان لە ڕۆژانی تر دا بە چەند كەسێك، ئەنجامەكان بەو شێوەیە بوو، كە بەرگری جەستیان لاواز دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ