ئۆتۆمبیلێكی پێشكەوتوو لە وڵاتی چینەوە

هەمەڕەنگ

31/03/2020‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Changan ی چینی، ئۆتۆمبیلی Uni-T ی ڕاگەیاند، كە تایبەتمەندی لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی هەیە و بەیەكێك لەو ئۆتۆمبیلانەی جیهان ئەژمارد دەكرێت، كە ئاستێكی بەرز پیشان دەدات.

بەرزترین تایبەتمەندی، كە لە ئۆتۆمبیلەكەدا هەبێت لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی نەوەی سێیەمە، كە بەبێ شۆفێریش دەتوانێت تابلۆكانی هاتوچۆو نزیكی لە ڕووداوی نەخوازراو بناسێتەوە و خۆی لێیان بەدور بگرێت.

درێژی ئۆتۆمبیلەكە 4 مەتر و 51 سانتیممەترە، قەبارەی كرۆمەكانی 17 و 19 ئینجن، هەروەها زیاد لە جۆرێك بزوێنەری هەیە بە فراوانی 1.5 و 2.0 لیتر بەنزین.

بڕیار وایە كۆمپانیا چینییەكە لە كۆتایی ئەمساڵدا دەست بە فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكە بكات و نرخی ئۆتۆمبیلەكەیش لە نێوان  15500 و 19500 دۆلاردا دەبێت.

كۆمپانیای Changan بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی ئۆتۆمبیل دادەنرێت، كە پێشترین چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ وڵاتی چین بەرهەمهێناوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ