چۆن لە شوێنە گشتییەكاندا خۆمان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزین؟

تەندروستی

31/03/2020‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزای ڕوسی، لیۆنید ڕاچیڵ ئامۆژگاریمان دەكات، لە شوێنە گشتییەكاندا دەستكێش لە دەست بكەین و ڕونمای مۆبایلەكانمان خاوێن بكەینەوە، چونكە ڤایرۆسەكە لەسەر شوشەدا زۆر دەمێنێتەوە. 

هەروەها پێویستە مەترێك بۆ دوو مەتر مەودا هەبێت لە نێوان كەسەكاندا، ئەوەش بەقسەی ئەو شارەزایە.

دكتۆر راشال، سەرۆكی یەكێتی كۆمەڵەی پزیشكی نیشتمانی ڕوسیا بە ئاژانسی نۆڤۆستی وت: لە بازاڕەكاندا پێویستە دەستكێش لە دەستماندابێت كاتێك پارە یان كارت دەگرین بەدەستمانەوە، كە دەرگای تەوالێت و شوێنە گشتییەكان دەكەینەوە، پێویستە بە كلێنس یان دەستەسڕ بیكەینەوە. 

وتیشی: پێویستە بەردەوام دەستەكانمان بشۆین و بەردەوام ڕونمای مۆبایلەكانكان بە كحول و پاككەرەوە پاك بكەینەوە.

دكتۆر راشال ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە لەو كەسانە دوربكەوینەوە نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە و نابێت سەردانی كۆمپانیا و كارگە گەورەكان بكەین. 

باسی لەوەش كردووە، كە پێویستە دەستكێش و ماسك بەكاربهێنین لە كۆبوونەمان لەگەڵ خەڵكیدا و بەتایبەتی لەو كاتانەدا بەكاریبهێنین، كە كۆكە و پژمە و سكچوونمان تووشدەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە