گەشبینی و پەیوەندی بەجەڵدەی مێشكەوە

تەندروستی

31/03/2020‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
توێژەرە ئەمەریكییەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە ئەو كەسانەی لە سەكتەی مێشك رزگاریان بووە و ئاستێكی بەرزی گەشبینیان هەیە، ئەوە بەراورد بەوانەی كەمتر گەشبینن ئاستێكی كەمتری هەوكردنیان دەبێت و راددەی توندی سەكتەی مێشك لەسەریان سووكتر دەبێت و زووتریش لە نەخۆشییەكە چاك دەبنەوە.

دكتۆر یۆن جۆ لای گەورە توێژەری لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی تەكساس لە ئەمەریكا دەڵێت: ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناون ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئەو كەسانەی گەشبینن ئەنجامی دڵخۆشكەرتریان بەدەستەوەداوە، بەجۆرێك گەشبینی هۆكارێكە بۆ باشبوونی تەندروستی هۆشەكی و زوو چاكبوونەوە لە سەكتەی مێشك.

لێكۆڵەرەكان دەڵێن: هەوكردنی دوای سەكتەی مێشك زیان بە مێشك دەگەیەنێت و چاكبوونەوەی لاواز دەكات، گەشبینیش پەیوەندی هەیە بە دابەزینی ئاستی هەوكردن و باشبوونی ئەنجامە تەندروستییەكانی ئەو كەسانەی بەدەست حاڵەتە پزیشكییەكانەوە دەناڵێنن.. لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر هیچ لێكۆڵینەوەیەك هەڵسەنگاندنی بوونی ئەو پەیوەندییە لەنێوان نەخۆشانی سەكتەی میشك و گەشبینی نەكردبوو.

جۆ لای دەڵێت: دەبێت نەخۆشان ‌و كەسوكاری نەخۆشەكان لەوە تێبگەن، كە ژینگەیەكی ئەرێنی چەند سوود بە نەخۆش دەگەیەنێت و تەندروستی هۆشەكی چەند كار دەكاتە سەر زوو چاكبوونەوەی نەخشەكان لەدوای تووشبوونیان بە سەكتەی مێشك.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی