شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتی موچه نییه".
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به شارپرێس ڕایگه‌یاند، "وه‌ك یه‌كێتی نه له‌گه‌ڵ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ین نه له‌گه‌ڵ نانبڕینی خه‌ڵك به‌ناوی ده‌رماڵه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببرێته په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
كاروان گه‌زنه‌یی وتیشی، "ده‌بێت پڕۆسه‌ی نه‌وت به ته‌واوی شه‌فاف بكرێت، له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆشه‌وه وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت داهاتی ناوخۆ سفر بوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه وانییه چونكه باج ساڵانه وه‌رده‌گیرێت و ساڵانه باج له شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵێ جموجوڵی خاڵه سنورییه‌كان له‌هێنانی كاڵا و شمه‌ك كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه به‌مانای سفر بوونه‌وه نایه‌ت".
له‌حاڵه‌تی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتی "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و هه‌مان ڕای ده‌بێت كه سه‌رجه‌م داهاته‌كان ببرێته‌وه په‌رله‌مان، ئه‌مجاره خه‌ڵكی كوردستان له‌زاخۆوه تا خانه‌قین پاشه‌كه‌وتی موچه و بڕینی قوتی خه‌ڵك قبوڵناكه‌ن".
ڕ. ج