لیڤەرپوڵ هەوڵەکانى بۆ کڕینى دیمبڵی دەست پێکرد

وەرزش

31/03/2020‌ 109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى هەوڵەکانى دەخاتە گەڕ بۆ کڕینى هێرشبەرێکى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى.

رۆژنامەى زەسەنى ئینگلیزى بڵاویکردەوە، کە یۆرگن کلۆپ داوای لە ئیدارەی لیڤەرپوڵ کردوە بۆندێک پێشکەشی عوسمان دیمبلی بکەن و یانەکەش هەوڵەکانى دەستپێکردوە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، کلۆپ داواى لە یانەکەى کردوە ٨٠ تا ٩٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشى بەرشەلۆنە بکەن بۆ کرێنى ئەو یاریزانە و ئیدارەى یانەکەش پەیوەندیان بەو یاریزانەوە کردوە.

بەگوێرەى رۆژنامەکە بەرپرسى هونەرى یانە ئینگلیزیەکە لەئێستادا لەگفتوگۆدان لەگەڵ دیمبلى.

دیمبلى ماوە دوو وەرزە لە یانەى بەرشەلۆنەیە، بەڵام بەهۆى پێکانە یەک لەدواى یەکەکانى نەیتوانى سودێکى ئەوتۆى بۆ ئەو یانەیە هەبێت و زۆرینەى کاتەکانى لەسەر کورسى یەدەگ بووە.

س.هـ