روحانی: دۆخی ئێران باشتربووە

جیهان

31/03/2020‌ 495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆکی کۆماری ئێران رایگەیاند، ئامارەکان نیشانیدەدەن، دۆخی وڵاتەکەیان لەبارەی کۆرۆناوە باشتربوە.

ئەمڕۆ حەسەن روحانی لەمیانەی وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە زیاترن لەوانەی توشی کۆرۆنادەبن.

باسیلەوەشكرد، لەکۆبونەوەی کۆمیتەی نیشتیمانی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا باسیانلەوە کردوە کە دۆخی 23 شاری ئێران لەکۆی 31 شار باشتربوە و ژمارەی توشبون بەرەو کەمبونەوە رۆشتوە.

ئەوەشیخستەڕوو،  بەداخستنی دوکان و بازاڕو شوێنە گشتییەکان و راگرتنی هاتوچۆ و پابەندبون بەرێنماییە تەندروستییەکان، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی هاوکاربون لەباشترکردنی دۆخی وڵاتەکەیان لەقەیرانی کۆرۆنادا.

سەرۆككۆماری ئێران ئەوەشیخستەڕوو، شەڕی عێراق و سەپاندنی سزاکان و شەڕی کۆرۆنا سێ گەورەترین تاقیکردنەوە بوە لەمێژوی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.