ئاماری نوێی تووشبوانی کۆرۆنا لەئێران

جیهان

31/03/2020‌ 610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
د. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 3111 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆماركراوەو كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 46.606 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئەو راشیگەیاند، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 141 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكەش لەئاستی وڵات بە 2898 كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 14.656كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

هەروەك ڕوونیشیكردەوە، نزیكەی 3703بەهۆی دۆخی ناجیگیریان لەتووشبوونیان بەڤایرۆسەكە لەبەشی چاودێری چڕدا خەوێنراون و هۆشداری ئەوەشیدا لەم دوو ڕۆژەدا کە ڕۆژانی سیازدەبەدەر و ڕۆژی سروشت لە ئێران بەگەشت و سەیرانکردن ناسراوە، بەڵام هاوڵاتیان دەبێت ئەمساڵ پێچەوانەی ساڵانی پێشوو بەهۆی دۆخە نەخوازراوەکەوە  لەماڵەکانیان بمێننەوە، تا پارێزراو لەم نەخۆشییە گوزراوەکە بن.

وەرگێڕان: یاسین نادر