پێشكەوتووترین تەلەفیزیۆن لە هواوییەوە

هەمەڕەنگ

01/04/2020‌ 685 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوكات لەگەڵ خستنە بازاڕی مۆبایلەكانی  P40، كۆمپانیای هواوی ڤیدیۆیەكی ئەموونی بڵاوكردەوە، كە تێیدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی تەلەفیزیۆنێكە، كە لە تەلەفیزیۆنی هەموو كۆمپانیاكانی تر پێشكەوتووترە.

هەرچەندە زانیارییەكان دەربارەی ئامێرە نوێیەكە كەمە، بەڵام زانیارییە دزەپێكراوەكان دەڵێن، تەلەفیزیۆنەكە بەناوی Huawei Vision Smart TV بڵاودەبێتەوە، تێیدا كامێرایەكی جێگیر هەیە، كە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی بە وردیی پیشاندانی 1080 هەیە.

تەلەفیزیۆنی Huawei Vision Smart TV خاوەنی تایبەتمەندی لاستیكییە و دەتوانرێت لە ڕێگەی دەنگەوە ڕەفتاری لەگەڵ بكرێت، هەروەها توانای بەستنەوەی بە هەموو ئامێر و مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ