شارپرێس:
زانا ئەمریكییەكان، لە بڵاوكراوەیەكدا پەوەندی نێوان پێكوتەی BCG ، كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی سیل بەكاردەهێنرێت و ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكراكرد.
ماڵپەڕی medRxiv بڵاویكردووەتەوە، شارەزایانی ئەمریكی ڕایانگەیاند، ئەو دەوڵەتانەی پێكوتەی BCG یان تێدا بەكارناهێنرێت وەك دەوڵەتانی ئیتاڵیا و هۆڵەندە و ویلایەتە یەكگرتووەكان، ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆری مرۆیی پێگەیاندون و ڕێژەی مردن تێیاندا بەرزە.
زانایان دەڵێن: بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراوە، پێكوتەی BCG بە یەكێك لە چارەسەرەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دادەنرێت.
هەروەها توێژەران دەشڵێن: ئەو وڵاتانەی ئەم پێكوتەیەیان بە شێوەیەكی گشتگیر و دیار تێدا بەكاردەهێنرێت، ڕێژەی مردنیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمە و زیانیان كەمتر پێگەیشتووە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ