ئامێرێكی ڕوسی توانای ناسینەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە

تەندروستی

01/04/2020‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای بەكارهێنان و پێش ڕاگەیاندنی بە هەفتەیەك، پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشی درم و پەتاكان لە ڕوسیا، ئامێرێكی ئاست بەرزیان تۆماركردووە، كە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان.

دەسەڵاتی چاودێری ڕوسی  "Russian Trips Nadzor"، ئامێرێكی تەواو وردەكاریان ڕاگەیاند، كە توانی جیاكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە لەگەڵ هەر ڤایرۆس و نەخۆشییەكی تر.

وتەبێژێك بە ناوی دەسەڵاتدارانەوە وتی: چەند تاقیكردنەوەیەكی كلینیكیمان بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە، كە ئامێرەكە دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19  بناسێتەوە و لە هەموو ڤایرۆسەكانی تری جیابكاتەوە.

پەیوەست بەباتەكەوە، ڤیرۆنیكا سكفۆرتسۆفا سەرۆكی ئاژانسی پزیشكی فیدراڵی وڵاتی ڕوسیا رایگەیاند، گەشەمان بە دەرمانی میفلۆخینی نەخۆشیی مەلاریا داوە و دەتوانرێت وەك چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ