ئەو خۆراكانەی باری دەروونی مرۆڤ باش دەكەن

تەندروستی

01/04/2020‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
شارەزا پزیشكییەكان لە نەخۆشخانەی مایۆ لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریكا توانیویانە ئەو خواردنانە ئاشكرابكەن، كە لەدوای خواردنیان تەندرووستی دەروونی مرۆڤ باش دەكەن.

بەگوێرەی پێگەی Focus.de ی ئەڵمانی، پزیشكان ڕێنمایی دەدەن بەوەی بۆ باشكردنی مەزاج پاقلەمانییەكان و ماسی و چەرەسات و برۆكلی و سپێناخ و هێلكە بخۆین.

بەپێی توێژینەوەكان، هەندێك جۆر ماسی چەور ڕێژەیەكی بەرزی ترشەكانی ئۆمیگا-٣ یان تێدایە، كە یارمەتی سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی دەدات و هانی دەردانی هۆڕمۆنەكانی بەختەوەری سیرۆتۆنین و دۆبامین  دەدات.

هەروەها پاقلەمەنییەكان و چەرەسات  و هێلكە ترشە ئەمنینییەكانیان تێدایە لەناویدا تربتۆڤان، كە گرنگە بۆ پاراستنی هاوسەنگی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا، ئەوە سەرباری تربتۆڤان بۆ خەوتن و بەئاگاهاتنی سرووشتی گرنە.

هەرچی سپێناخ و برۆكلییە ئەوە بە ترشی فۆلیك دەوڵەمەندن، ئەگەر بێت و لەجەستەدا كەم بێت دەبێتە هۆی تێكچوونی خەو و خەمۆكی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی