ئەو میوانەی بۆ كەسانی تووشبووی نەخۆشی شەكرە سەلامەتن

تەندروستی

01/04/2020‌ 1597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون و حەزیان لە تامی شیرینە و دەڵێن: ناتوانن دەستبەرداری ببن ئەوە لێكۆڵینەوە نوێكان ڕێنمایی دەدەن بەوەی بۆ تێركردنی ئەو حەزە میوەی تازە بخورێت، بەتایبەت كە میوە دەشبێتە سەرچاوەیەكی دەستكەوتنی ریشاڵی خۆراكی، كە گەیشتنی ئەو شەكرە بە خوێن دوادەخات .

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، كە لە بڵاوكراوەی خولاوخولی "نیوتریشن" دا بڵاوكراوەتەوە، ئامۆژگاری كەسانی تووشبووی نەخۆشی شەكرە و ئەوانەی حاڵەتی پێش تووشبوون بەشەكرەیان لێدەستنیشان كراوە بەوەی ئەم میوانەی خوارەوە بخۆن :
قەیسی تازە باشترین میوەیە بۆ تووشبووانی شەكرە، كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و ریشاڵە خۆراكییەكان.

توو بەهەموو رەنگەكانییەوە، رەش و سوور و شین ، لە میوە دۆستەكانی نەخۆشی شەكرەیە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و كانزا و ڤیتامین "سی" و دژە ئۆكسێنەكان، كە هەوكردنەكانی جەستەكەمدەكاتەوە.

قۆخ، میوەیەكی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان، پزیشكان ڕێنمایی دەدەن بەوەی توێكڵەكەی بخورێت لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی خۆراكپێدەرەكانە .

گێلاس، لەو میوانەیە، كە دەوڵەمەندە بە دژە هەوكردەكان‌و دڵ دەپارێزێت و ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجەش دەكات .

سێو لە میوە دۆستەكانی نەخۆشیی شەكرەیە و سەرچاوەیەكی گرنگی خۆراكپێدەرەكانە، كە بەرەنگاری هەوكردنەكان دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی