بەرپرسێكی وەرزشی عێراقی چەند ساڵ پێش ئێستا پێشبینی كردووە بەهۆی رووداوێكی جیهانییەوە ئۆڵۆمپیادی 2020 بەڕێوەنەچێت

وەرزش

01/04/2020‌ 561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ساڵی ٢٠١٧ ی عەقیل حەمیدی سەرۆكی لیژنەی پارائۆڵۆمپی نیشتمانی لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لەبارەی پێشبینییەكانی ئەو بۆ ژمارەی ئەو خەڵاتانەی وەرزشوانانی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی ژاپۆن لەساڵی ٢٠٢٠  بەدەستی دەهێنن، لەوەڵامدا دەڵێت: ئەو پێیوایە ئۆڵۆمپیادی وڵاتی ژاپۆن لەو ساڵەدا هەر بەڕێوە ناچێت .

سەرۆكی لیژنەی پارائۆڵۆمپی عێراق دەشڵێت بڕوام وایە لەو ساڵەدا رووداوێكی جیهانی ئەوتۆ دێتە پێشەوە، كە ئۆڵۆمپیاد نەك هەر دوادەخرێت، بەڵكو هەر بەڕێوە ناچێت، لەوەڵامی پرسیاری بێژەرەكەدا ئایا ئەوە هەر مەزەندەیە، یان لەئاكامی چییەوە ئەو هەستەی بۆ درووستبووە؟ لەوەڵامدا دەڵێت: جیهان بەڕێگایەكی سەیر و خێرادا دەڕوات، هەموو كەسێكی هۆشمەند ئەگەر سەرنج بدات دەبینێت ململانێیەكی ناسرووشتی لە جیهاندا لە گۆڕێدایە و هەموو لایەك بەرەو شەر و ئاڵۆزی هەنگاو دەنێن و جیهان سەلەبەر هەڵدەگێڕێتەوە.

لە وەڵامی ئەوەی، كە ئایا جامی جیهانی داهاتووش بەرێوە ناچێت دەڵێت: نەخێر جامی جیهانی داهاتووش بەڕێوەناچێت، تەنانەت لەساڵی ٢٠٢٠ دا رووداوێكی گەورە روودەدات، كە گۆڕانكاری لە هەموو جیهاندا درووست دەكات لەبەر ئەوەی ئاراستەكان لەجیهاندا زۆر دژ و یەكتربڕ و بەیەكداچوون.

لەبەشێكی تردا بیژەرەكە پرسیاری ئەوەی لێدەكات، كە لەكاتێكدا ئەو كەسایەتییەكی وەرزشییە چۆن ئەو جۆرە پێشبینییە سیاسییانە دەكات ئەویش دەڵێت: من هەر پێشبینی ناكەم، بەڵكو بەدوداچوون بۆ هەموو سیاسەتی دنیا دەكەم، ئاگام لەلێدوانی هەموو بەرپرسانی جیهان هەیە، بۆیە گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی