كوشتنی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران لەسوریا

جیهان

01/04/2020‌ 3055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بە ئامانج گیراو كوژرا.

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل شەوی رابردوو لە بنكەی ئاسمانی شعیراتـی ڕۆژئاوای شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا هێرشەكەیان ئەنجامداوە، كە ئامانج لێی كوشتنی ئەحمەد ڕەزا پوردستانی راوێژكار لەھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو فەرماندە سەربازییە لەهێرشەكەدا بەركەوتووەو كوژراوە، كە كەسێكی نزیكە لە عەلی خاونەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران.

هاوكات دوای ئەو هێرشە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاش هەر لەسوریا هێرشیان كردووەتە سەر ئیسمائیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی‌و كوشتوویانە، بەڵام تائێستا ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستنەكراوەتەوە، كە ناوبراو بەم دوایانە بووە شوێنگرەوەی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، كە ئەمیش لەلایەن ئەمریكاوە كوژرا.

هـ ـ ح