بڵێسە جەبار فەرمان: پێویستە بۆ زامنكردنی موچە لایەنە كوردییەكان بەكابینەكەی زورفی رازی بن

کوردستان

01/04/2020‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی كوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لە چەند سەعاتی داهاتوودا راسپێردارو بۆ حكومەتی داهاتوو روو دەكاتە كوردستان بۆ داوای پشتیوانی، پێویستە بە زامنكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم قۆناغە كاتییە لایەنە كوردییەكان رازیبن بۆ سەركەوتنی كابینەكەی عەدنان زورفی.

بڵێسە جەبار فەرمان دەشڵێت: گەرەنتی قوتی خەڵك بكرێتە ئەساسیاتی دانوسانەكان، چونكە پشێوی زیاتر لەبەغدا لە قازانجی كورستان نییە، كە راستە بەشداریكردنی كورد لە ھەموو جومگەكانی حكومەتی عێراق دا گرنگە و كورد دەبێت ھاوبەشبێت، بەڵام ئەمانە ھەموو كاتێك بوون كورد دۆست و پشتیوانی زۆری ھەبوو و خاوەنی وتارێكی یەكگرتوو و روئیای خۆی بوو.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كردووە، كە لەسایەی سیاستی ھەڵەو شكست خواردووی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی ھەرێم دەبێت ھەر ھیچ نەبێت بتوانین موچەی خەڵمان پێدابین بكرێت و بازار خاپور نەكەین.

ئەو قسانەی بڵێسە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، بەهۆی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم بەنیازە دەستكاری موچەی فەرمانبەرانی بكات، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

بڵێسە جەبار فەرمان جەختی لەوەش كردووەتەوە، سەقامگیری ئابووری لەبەغدا یارمەتی بەردەوامی موچەو ئیدارەی حكومەتی هەرێم دەدات، هەروەها دەڵێت: هەموو حكومەت و حیزبەكان هەر چاویان لە هاتنی پارەی بەغدایە بەداخەوە خۆزگا وا نەبوایە.

هـ ـ ح