زەیدان عەرەبێت دەكاتە شوێنگرەوەی بنزیما

وەرزش

01/04/2020‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە یاریزانێكی عەرەبی جەزائیری بكرێت، كە یاری بۆ یانەی لیۆنی فەرەنسی دەكات.

ئەو یاریزانە تەمەنی 16 ساڵەو یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داوای زەینەدین زەیدانی راهێنەری یانەكە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

زەیدان دەیەوێت ئەو یاریزانە لاوە بكاتە شوێنگرەوەی كەریم بنزیماو هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

یاریزانەكە ناوی ریان شرقییەو لەساڵی 2003 لەفەرەنسا لەدایكبووەو ئێستا لەگەڵ یانەی لیۆن ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح