ڤان دایك رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بە قورس دەزانێت

وەرزش

01/04/2020‌ 132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فێرجیل ڤان دیكی هۆڵەندی‌و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵ وەڵامی چەند پرسیارێكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوەتەوە.

لەبارەی ئەو هێرشبەرەی قورسە رووبەڕووی ببێتەوەو رایبگرێت دەڵێت: قورسە رووبەڕووی لیۆنێل میسی ببیتەوەو رایبگریت.

هەروەها دەشڵێت: سێرجیۆ ئەگویرۆش یەكێكی ترە لەو هێرشبەرانەی قورسە بۆ ماوەی 90 دەقیقە چاودێری بكەین‌و رایبگریت.

باسی لەوەش كردووە، ئەو لەیانەی لیڤەرپوڵ زۆر دڵخۆشەو دەیەوێت بە بەردەوامی لەو یانەیە بمێنێـتەوە، بۆ ئەوەی نازناوی زیاتر بەدەست بهێنێت.

هـ ـ ح