تره‌مپ: دوو هه‌فته‌ی زۆر زۆر ئازاربه‌خش به‌ڕێوه‌یه‌

جیهان

01/04/2020‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئاماده‌باش بن بۆ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ تیایدا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ ده‌گاته‌ ترۆپك.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی"دوو هه‌فته‌ی زۆر زۆر ئازاربه‌خش به‌ڕێوه‌یه‌، ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك ئاماده‌باش بێت بۆ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانی داهاتوو".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، مانگی نیسان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیانگه‌یاندن به‌ ئه‌مریكا.

تا ئێستا زیاتر له‌ 160 هه‌زار كه‌س له‌ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشبینی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی زیاتری وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ده‌كات.

ڕ . ج