شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مریكا ڕێز له‌گه‌ل و په‌رله‌مانی عێراق ناگرێت و له‌و وڵاته ناكشێته‌وه".
وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایكرد، "جموجوڵكانی ئه‌مریكا له عێراق دۆخێكی كاره‌ساتبار بۆ ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و سه‌قامگیریی ناوچه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داواش له ئه‌مریكا ده‌كات "ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و حكومه‌ت و په‌رله‌مان بگرێت و له‌و وڵاته بكشێته‌وه".
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا سیستمی به‌رگریی موشه‌كی له هه‌ریه‌كه له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار و سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان جێگیركردووه.
ڕ . ج