شارپرێس:
ئاده‌م ئیریل، دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی و باڵیۆزی پێشووی ئه‌و وڵاته له به‌حره‌ین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له شه‌ش وڵات كاره‌ساتی گه‌وره به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروستده‌بێت.
ئاده‌م ئیریل، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند، "جیهان پێیوایه نیۆیۆرك له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، به‌ڵام چاوه‌ڕێبكه‌ن بزانن له شه‌ش وڵاتی دیكه‌ی جیهان چ كاره‌ساتێك ڕووده‌دات".
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له به‌حره‌ین ده‌شڵێت "كۆرۆنا گورزی خۆی له ملیۆنان ئاواره و په‌نابه‌ری سوریا، لوبنان، عێراق، یه‌مه‌ن، كینیا و غه‌زه ده‌وه‌شێنێت".
ئیریل باس له‌وه‌شده‌كات، چڕیی دانیشتوانی ئه‌و شه‌ش وڵاته و دورنه‌كه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵاوبوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یڕه‌وینه‌كردنی سیستمێكی ته‌ندروستیی باش "بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه".
ڕ . ج