شارپرێس:
مامۆستایه‌كی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئیستانبوڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێگریكردن له كۆرۆنا شكستیهێناوه.
زیكی كیلیساسلان، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئیستانبوڵ ڕایگه‌یاند، "حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، هاوكات به‌مزووانه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كانیش هاوشێوه‌ی ئیتاڵیا و ئیسپانیای لێدێت".
فه‌خرده‌ین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كۆرۆناوه تا ئێستا 200 كه‌س له‌توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات تا ئێستا 13 هه‌زار و 513 كه‌س له‌توركیا تووشی كۆرۆنا بوون.
زیكی كیلیساسلان هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌وشێوه خێرایه له‌توركیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پشكنین یاخود دره‌نگ كه‌وتن له ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنای نوێ.
ڕ . ج