لە ئێران دوو هەزار و ٩٨٧ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

جیهان

01/04/2020‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩٨٧ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.


وتەبێژى وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا رایگەیاند، لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا  ١٣٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٣٦ کەس.


ئاماژەى بەوەشکردوە، تا ئێستا ١٥ هەزار و ٤٧٣ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٧١ توشبووش بارى تەندروستیان جێگیرنیە.


بەپێی دواین ئامارى رێکخراوى تەندروستى جیهانى تا ئێستا زیاتر لە٨٠٠ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٤٠ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.

س.هـ