شارپرێس:
رۆژنامەیەکی ئیتالی بڵاویکردەوە، کە
سۆماڵ دوای هەریەک لە رووسیا و چین و کوبا یەکێکی ترە لەو وڵاتانەی ئامادەییان
دەربڕیوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتی پزیشکیی پێشکەشی ئیتالیا
بکەن .
رۆژنامەی Napolitan باسی لەوە کردووە کە کۆمەڵێک
پزیشک و پسپۆڕی سۆماڵی لە زانکۆی نیشتیمانی لە مەقادیشۆ خۆیان بۆ گەشتی وڵاتی
ئیتالیا ئامادە دەکەن تاوەکو لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتی ئەو
وڵاتە بدەن .
ئەو پزیشکە سۆماڵیانە ئاماژەیان بەوەکردوە، هەستیان بە
نیگەرانییەکی زۆر کردووە بەرانبەر بەو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدانی تووشبووانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتالیا ، هەربۆیە لەو دۆخە سەختەدا بەئەرکی سەرشانی
خۆیان زانیوە هاوسۆزی هاوکاری دەزگا پزیشکی و تەندرووستییەکانی ئیتالیا بکەن و
بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لەپاڵ پزیشکانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی ڤایرۆسەکە ببنەوە .
لای خۆیەوە ئۆلیڤەر تاهیری ئەندازیاری پسپۆر
لە بواری کۆمپیوتەر لە ئیتالیا کە دایک و باوکێکی سۆماڵی لەشاری ناپۆلی لەدایک
بووە گوتویەتی هەواڵەکە دڵخۆشی کردووم و وایلێکردووم هەست بە شانازی بکەم .
ئەو روونیکردوەتەوە، هەستم بەئاسوودەیی کرد
کە کۆمەڵێک پزیشکی سۆماڵی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ئامادەن کاری تاقەتپرووکێن لەگەڵ
پزیشکانی ئێرە بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەکاتێکدا وڵاتانی
ئەوروپا بەهەموو مانایەک پشتیان تێکردین .
وەرگیران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی