بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراق لە بازاڕەکانى هەرێم ژمارەیەکى نوێ تۆمار دەکات

کوردستان

01/04/2020‌ 6441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بووە بە ١٢٧ هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەگشتى بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کردو لەبەیانیدا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، بەڵام لە دوانیوڕۆدا ئەو نرخە بەربوونەوەى زیاترى بەخۆیەوە بینیى و ١٠٠ دۆلار بەررامبەر بە ١٢٧ هەزار تۆمار کرا.
بەبڕواى پسپۆڕانى بوارى ئابورى هۆکارى زیادبوونی نرخى دۆلارى ئەمریکى پەیوەندى بە دابەزینی نرخى نەوت و وەستانى هەموو جوڵە ئابورییەکان و هەروەها کەمخستنە بازاڕی دۆلارەوە هەیە کە هەموو ئەمانە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کایگەرى دروستکردوە.
س.هـ