شارپرێس:
ژمارەیەک پەرلەمانتارى کورد‌و عەرەب دۆسیەیەکى یاسایی لەدژى وەزیرى دارایی عێراق دەجوڵێنن کە پەیوەندى بە پشکى هەرێمى کوردستانەوە هەیە.
سەرکەوت شەمسەدین ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى ئایندە رایگەیاند"له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق داوایه‌كی یاساییان دژی فواد حسین، وەزیری دارایی عێراق، جوڵاندووه و به پێشێلكاری یاسایی تۆمه‌تبار ده‌كرێت سه‌باره‌ت به بڕو میكانیزمی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەى بەوەشکردوە، له ئێستادا داهاتی مانگانه‌ی عێراق له سێ ترلیۆن دیناره‌وه دابه‌زییوه بۆ یه‌ك ترلیۆن و له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی نیه‌وه‌ی دێت بۆ هه‌رێمى کوردستان، کە بەوتەى خۆشى به پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی كه هه‌موكات پرسی موچه و نه‌وت ده‌كه‌ن به بابه‌ته‌ی قه‌ومی و ئه‌و په‌رله‌مانتار و هێزانه‌ی عێراق به شۆڤێنی تۆماتبار ده‌كه‌ن.
پەرلەمانتارە کوردەکەى پەرلەمانى عێراق دەلێت، باسى لەوەشکردوە، پارتی ده‌یه‌وێت دۆزی كوردی و مه‌زڵومیه‌تی میله‌تی ئێمه وه‌ك چه‌كێك به‌كار بێنێت دژی هه‌ر ده‌نگێك له به‌غداد كه بییه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان بخاته مه‌ترسیه‌وه، كه ئه‌مه زۆر مه‌تریسداره و ستراتیژێكی یه‌ك جار نا ئه‌خلاقی یه.
هەروەها سەرکەوت شەمسەدین دەشڵێت"سه‌باره‌ت ئه‌م شكاته‌ی له‌سه‌ر فواد حسین هه‌یه وه مه‌ترسی برینی پشكی هه‌رێم و تێگه‌شتنی زۆر باشم دروستكردوه به‌جۆرێك هه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ببێته هۆی سزادانی به‌رپرسانی هه‌رێم و كۆمپانیاكانیان نه‌ك هاوڵاتیان هه‌رێم. به‌ڵێنیشماندا وه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی تر پێكه‌وه گروپێكی په‌رله‌مانی (کورد و عەرەب) دروست بكه‌ین بۆ كۆتای هێنان به تاڵانكاری نه‌وتی هه‌رێم و گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی دژی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا حزبی كه له‌م پرسه‌وه گلاون".
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، فواد حسین نه داوای له هه‌رێم كردوه به‌یاناتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غداد بكرێت، نه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم هیچ كارێكی كردوه، چونكه ئه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه و ده‌بێت رۆڵ ببینێت له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
س.هـ