بەرهەم ساڵح و ماکرۆن پرسى رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا تاووتوێ دەکەن

عیراق

01/04/2020‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوئێل ماکرون سەرۆکی فەرەنسا، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد و باسیان لەرووبەروونەوەى کۆرۆنا کردوە.

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاماژەى بەوەکردوە کە لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق جەختی لەپێویستی هاریکاری وهەماهەنگی وپەیوەست بوون لەنێوان هەردو ووڵات و تەواوی ووڵاتاند،بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وسنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کردەوە،بەجۆرێک ببێتەمایەی دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلان وگرنگی تێپەڕاندنی ئاڵانگاریەکانی لەبوارەکانی تەندروستی ومرۆیی وئابوری.

 سەرۆک کۆمارى عێراق ستایشى ماکرۆنی کردوە بۆ نیشاندانی پشتیوانی وهاو خەمی لەگەڵ عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە، هیوایشی خواست کەجیهان بەسەر ئەم پەتایە و لێکەوتە مەترسیدارەکانیدا سەربکەون،لەڕێگای ئەو هەوڵانەی کەدەدرێن لەم بارەیەوە.

هاوکات لای خۆشیەوە ‌ماکرۆن پشتیوانیکردنی ووڵاتەکەی بۆ گەلی عێراق لەگشت  بوارەکاندا دەربڕی و هیوایشی خواست کەعێراقیەکان ئەم دۆخە بەسەلامەتی و ئاشتی تێپەڕێنن، دوپاتیشی لەگرنگی چڕکردنەوەی هاریکاریە هاوبەشەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڕزگارکردنی مرۆڤایەتی بەگشتی لەمەترسیەکانی کردەوە.   

 

ماکرۆن  باسى لەوەشکردوە، بەگرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپارێزگاریکردن لەئاسایش وسەروەری ووڵات کرا،هاوکات دووپاتیش لەبەهێزکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرایەوە بەجۆرێک کەببنە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو ووڵات وسەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی لە جیهاندا .