ترەمپ هۆشدارى توند دەداتە ئێران و گروپە شیعەکان لە عێراق

عیراق

01/04/2020‌ 421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا هۆشدارى دەداتە ئێران و پلانەکەشى لە عێراق لەدژى گروپە شیعەکان ئاشکرا دەکات.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، زانیاریمان هەیە ئێران دەیەوێت هێرشبکاتە سەر هێزەکانمان لە عێراق، ئەگەر ئەوەش رووبدات ئەوا ئێران باجێکی قورس دەدات.
ترەمپ لە تویتەکەیدا دەلێت، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئێران و گروپە چەکدارەکانی لە عێراق پلانیان هەیە هێرشبکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانمان لە عێراقدا.
سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوەشکردوە، دەشڵێت، ئەگەر ئەوە رووبدات، ئێران باجێکی قورس دەدات.

ئەم وتانەى ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەماوەى رابردوودا چەندین هێرشى کردوەتە سەر گروپە چەکدارە شیعەکان و لەبەرامبەریشدا گروپە شیعەکان چەند جارێک هێرشى موشەکیان کردوەتە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا  لەبەغدا.

س.هـ