فاسكیز قسە لەسەر رۆناڵدۆو میسی دەكات

وەرزش

02/04/2020‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆكاس فاسكیزی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید قسەی لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی كرد.

لۆكاس فاسكیز لەمیانی لێدوانێكی وتی: ناتوانێت لەنێوان میسی‌و رۆناڵدۆ باشترین یاریزان دیاری بكەیت.

وتیشی: ئەو دوو یاریزانە هەردووكیان لەئاستێكی بەرزدان‌و خاوەن كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزن، كە هیچ یاریزانێكی تر ئەو تایبەمەندییانەیان نییە.

ئەو یاریزانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانی خۆی نەشاردووەتەوە، لەوەی ساڵی 2018 رۆناڵدۆ  ریزی ریاڵ مەدریدی جێهێشتووەو رایگەیاند، كە ئەو حەزی كردووە رۆناڵدۆ بەردەوام بێت.

هـ ـ ح