شارپرێس:
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس قسەی لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەكەی كرد.
دیبالا لەمیانی قسەكانی وەسفی رۆناڵدۆی كردو وتی: خاوەن كەسایەتییەكی سادە، بەتایبەتی ئەگەر لەنزیكەوە قسەی لەگەڵ بكەیت.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە وتیشی: رۆناڵدۆ كەسێكی زۆر سادەیە، چ لەناو یاریگاو ژووری خۆگۆڕین، چ لەدەرەوەی یاریگا.
باسی لەوەش كرد، كە لەهاوینی 2018 رووی لەئیتالیاو یانەی یۆڤانتۆس كرد، رۆناڵدۆ بەزوویی خۆی لەگەڵ كەشەكە گونجاند.
هـ ـ ح