لەسلێمانی نرخی كەلوپەل‌و خواردەمەنی بەرز دەبێتەوە

کوردستان

02/04/2020‌ 1629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسلێمانی نرخی كەلوپەل‌و خواردەمەنی بەرزبووەتەوەو قایقامییەتی شارەكەش لەو بارەوە بەدواداچوون دەكات.

سۆران غەفور ئەندامی لیژنەی بازرگانی قایمقامییەتی سلێمانی لەو بارەوە دەڵێت: هەستیان بەوە كردووە، كە نرخی كەلوپەل ‌و خواردن بەرزبووەتەوە.

سۆران غەفور دەشڵێت: هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل‌و خواردن بۆ ئەوە دەگەڕێـتەوە، كە لەسنوورەكانەوە شتومەك درەنگ دەگات، ئەوەش بەهۆی ئەو رێكارە تەندروستیانەی دەگیرێتە بەر.

ناوبراو باسی لەوەش كردووە، كە لیژنەكانی قایمقامییەت چاودێری ئەوە دەكەن‌و جەختیشیكردووەتەوە، بەدواداچوون دەكەن‌و هەوڵی چارەسەری كێشەكان دەدەن.

هـ ـ ح